۱۳۹۳ اسفند ۲, شنبه

من کۆبانیم


ئه‌مڕۆ ده‌مه‌وێ له‌ژێر باران ته‌ڕ ته‌ڕ بم 
نه‌ چه‌تر به‌ ده‌سته‌وه‌ ده‌گرم و نه‌ خۆم ده‌خه‌مه‌ ژێر دارێک
نه ‌ده‌چمه‌ ژێر هیچ سایه‌ بانێک
هێدی هێدی ته‌ڕ ده‌بم
تێکه‌ڵی ‌ رووباره‌کان و نوقمی ناو زه‌ریاکان ده‌بم
ده‌رۆم ده‌بمه‌ هاواری نیشتمانێک
به‌ قۆڕگی هه‌موو دیکتاتۆره‌کان دا رۆده‌چم و
هاوار ده‌که‌م من چوارچر‌ای مه‌هابادم،
من کۆبانیم
من هاواری ئه‌و ئازادییه‌م که‌ داستانی ده‌یان کۆبانێی پێیه‌
ئارام

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر

من باور دارم ... که گواهى‌نامه‌ها و تقديرنامه‌هايى که بر روى ديوار نصب شده‌اند براى ما احترام و منزلت به ارمغان نخواهند آورد. نلسون ما...